شیری دایکانی کرۆنایی دژە ڤایرۆسە بۆ ساوایان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە کرۆنا ڤایرۆس ساوا دایک شیری دایک


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەم دواییانە بۆ توێژەرانی ئەمریکی دەرکەوتووە شیری ئەو دایکانەی کە تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون، دەتوانی بە جورێک دژە ڤایرۆس بێت بۆ ساوایان.

بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە لە  پێگەی medical xprress" کۆمەڵێ لە توێژەرانی ئەمریکی ڕایانگەیاند دایکانێ کە تووشی کرۆنا بوون و  شیری خۆیان ئەدەن بە کۆرپەکانیان، دژە ڤایرۆسێکیان بۆ بەرهەم دێنن کە دەتوانێ بە شێوازێکی سروشتی هەمبەر بەم ڤایرۆسە بیانپارێزێ.

ئەم کۆڕە توێژەرە کە بریتیی بوون لە توێژەرانێ لە "زانستگای واشێنگتۆن" زانستگای پیزشکی ڕۆچستر" "زانستگای کالیفۆرنیا" و هەروەها هەندێ  زانستگا و ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی دیکەی ئەمریکی، ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەیان لە 22ی دێسەمبری ساڵی 2021ی زایینی لە گۆڤاری پارێزەرناسی " frontiers" لەچاپ درا.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە بۆمان دەردەخات کە شیری "ژنانی شیردەر" کە تووشی ڤایرۆسی "sars_cov_2" شیریان ئەم ڤایرۆسە لەبەر ناگرێت. تەنانەت ئەم لێکۆڵینەوە پشتیوانی ئەو پێشنیارانە دەکات کە زیاتر هاندەری ژنانە بۆ ئەوەی  لەو ماوەیەدا کە تووشیاری کرۆنا بوون و پاش ئەوەش درێژە بە کاری شیردانی  ساوایان بدەن.

ئەم کۆڕە چەندین جۆر لە شیری دایکانی بۆ دژە ڤایرۆسی ئیمونۆگلوبینی A تایبەت بە پروتوئینی سونبولە لە ڤایرۆسی کرۆنا کە بەرپرسی ئەم پەرەسەندنەیە، خستیانە بەر لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە. لەم تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوت کە سێ لە چواری ژنان تا دوو مانگ دەتوانن دژەڤایرۆس  لە شیرەکەیاندا بەرهەم بهێنن، کە لە هەندێکیاندا هەر لە حەوتەی یەکەم بەملاوە دەستی پێ کردووە.

لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە 60 ئافرەت کەوتنە بەر توێژینەوە. "میشل مگ گواید" mishele mcguire" لە زانستگای ئایداهۆدا کە بەرپرسی ئەم توێژینەوە بوو ڕایگەیاند دژەڤایرۆس لەم ئافرەتانەدا تا دوومانگ لە ئاستێکی باڵادا بوونی هەیە. کە وابوو ئەگەر ئافرەتێک تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوو شیردانن بە کۆرپەکەی کارێکی باش و دوورست و دوور لە مەترسییە.

دژە ڤایرۆسێ کە لە شیری دایکدا بوونی هەیە ڕەنگە سەرچاوەیەکی بەردەوام لە پارێزەری ناچالاک بۆ ساوایان بەدی بهێنێت.

هەروەها توێژەران ڕایانگەیاند کە هیچ جورە ڤایرۆسێ زیندوو لە شیری ئەو دایکانەدا کە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، نەدۆزراوەتەوە. شیردانن بە ساوایان لەو ماوەیەدا نەتەنیا بێ مەترسییە بەڵکوو بە تەواوی پارێزەری ساوایانە.