1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / کردستان / چەمچەماڵ کوردستان زایەڵە ئەنفال


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەراسیمەکانی یادی ٣٤هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەستیپێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند  ،  ئەم شەو بە ئامادەبوونی قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان وبەڕێوەبەری مۆنۆمێنت و ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، دەستپێکی مەراسیمی ٣٤ هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لەلایەن سەنتەری چالاکی گەنجان بەهاوکاری مۆنۆمێنت ڕێکخرابوو، تیادا ٣٤ مەسخەڵ وەک ئاماژەیەک بۆ ٣٤ هەمین ساڵیادی ئەنفال داگیرسێنرا و تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفا لەبەردەم مەزاری ئەنفالکراوان دانرا.

کامەران کەریم