1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنفال تاجەگوڵینە


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان دانا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٤/١٤) لە یادی (٣٤) ساڵەی تاوانی ئەنفالدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەیاوری رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار، مەزاری ئەنفالکراوانی بەسەرکردەوە و تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری دانا.

ئەمساڵ ٣٤ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی ئەنفالدا کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدراوە، ساڵانە لەم رۆژەدا کە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی زۆرتین هاوڵاتی بێ تاوانی کورد ئەنفالکراوە، بەشێوازی فەرمی و ناوفەرمی یادی ئەنفال دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵیش مەراسیمی سەرەکی حکومەتی هەرێم بۆ یادی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

کامەران کەریم