ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ فوئاد حسێن: بەداخەوە هەرێمی کوردستان ئیهمالی کردووە و هاوکاری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ناشاردرێتەوە
/
ایران
/
زایەڵە
ئێران
عێراق
فوئاد حسێن
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی
زایۆنی
سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمەڕ بوونی ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: مخابن هەرێمی کوردستان ئیهمالی کردووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی چاودێریی جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکات و هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕژێمە منداڵ کوژە ناشاردرێتەوە و بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین ئەوان لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە لەوانە عێراق، ئاسایشی ناوچە تێک بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پێشوازیی کرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە هاوبەشییەکانی ئێران و عێراق لە بوارەکانی ئایینی، مێژوویی و فەرهەنگی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم پێوەندیانە سەرووتر لە پێوەندیی ئاسایی نێوان دوو وڵاتی دراوسێیە و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی، پتەوترکردنی پێوەندییەکان لە هەموو بوارەکان دایە.
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە تاران و بەغدا ئاسایش و بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، ڕایگەیاند نەیاران ناتوانن لە پێوەندیی نێوان دوو وڵات کێشە ساز بکەن.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی لە سیاسەتی تاران لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و یەکگرتوویی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەو وڵاتە کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە بوونی ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی کوردستان بە فوئاد حسێنی وت: مخابن هەرێمی کوردستان ئیهمالی کردووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی چاودێریی جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکات و هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕژێمە منداڵ کوژە ناشاردرێتەوە و بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین ئەوان لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە لەوانە عێراق، ئاسایشی ناوچە تێک بدەن.
ڕاشیگەیاند: تاران لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق چاوەڕوانیی ئەوەی هەیە ڕێگە نەدات هیچ توخمێکی تێکدەری ئاسایشی ناوچەکە لە خاکی ئەو وڵاتە و هەروەها ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەبێت.
تێبينيێك بنێرە: