فوئاد حسێن: عێراق قەت نابێتە شوێنێک بۆ هەوڵدان دژی ئاسایشی ئێران
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق پابەندیی وڵاتەکەی بە ڕێگەنەدان بە هەڕەشەی ئەمنیی دژی ئێران لە خاکی عێراقەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، دڵنیای دا لەوەی کە وڵاتی عێراق نابێتە شوێنێک بۆ هەڕەشەی ئەمنیی سەر ئێران.
فوئاد حسێن جەختی کردە سەر ئامادەیی عێراق بە تایبەت لە بواری ئەمنیدا بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی هەر چەشنە هەڕەشەیێک دژی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
وەزیری دەروەی عێراق راشیگەیاند کە وڵاتەکەی نە تەنیا خۆی بە دراوسێ، بەڵکوو بە دۆست و هاوپەیمانی ئێران دەزانێت.
ئەم وتانە دوای ئەوە دێت کە لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە تاران و بەغدا ئاسایش و بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، ڕایگەیاند نەیاران ناتوانن لە پێوەندیی نێوان دوو وڵات کێشە ساز بکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە بوونی ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی کوردستان بە فوئاد حسێنی وت: مخابن هەرێمی کوردستان ئیهمالی کردووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی چاودێریی جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکات و هاوکاری لەگەڵ ئەم ڕژێمە منداڵ کوژە ناشاردرێتەوە و بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین ئەوان لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە لەوانە عێراق، ئاسایشی ناوچە تێک بدەن.
تێبينيێك بنێرە: