چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
(0) /
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرو تەقەکردن و ڕێگرییکردن دەستگیرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی زایاتر هاتووە: پاش کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیس نەھێشتنی تاوان، توانیان چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرو تەقەکردن و ڕێگرییکردن لەھاوڵاتیان دەستگیر بکەن.
لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ئ، ش، ع لەدایکبووی ٢٠٠٣ - م، س، م لەدایکبووی ٢٠٠١ - ب، ح، س لەدایکبووی ٢٠٠٣ - ش، أ، ش لەدایکبووی ١٩٩٩) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: