یادی ئەنفال لە هەڵەبجە بەرزڕاگیرا + وێنە
(0) /
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە مەراسیمێکی شایستەی بۆ دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا بۆ شەھیدانی پرۆسەی تاوانی ئەنفال ڕێکخست .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لەو مەراسیمەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، بەشێکی زۆر لە لایەنە حیزبی و حکومیەکان و بەشێك لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال ئامادەبوون.
وتارى بەڕێوە بەرایەتی گشتی شە ھیدان و ئەنفالکراوانی ھە ڵە بجە خوێنرایەوە: بەداخەوە ئەمڕۆ یادی ٣٤ ساڵەی یەکێکی دیکە لە تاوانە نەگریسەکانی ڕژێمی بەعس دەکەینەوە کە دەرحەق بەگەلی کورد ئەنجامیداوە ، ئەویش تاوانی بەدناوی ئەنفالە .
کە بەتەواوی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان تاوانی جینۆسایدە و بەشێکە لەو پلانەی ڕژێمی بەعس دایڕشتبوو بۆ لەناوبردنی تەواوی گەلی کورد .
کامەران مستەفا ئاماژەی بەوەکرد دەبێت لەم ڕۆژەدا حکومەتی ھەرێم لای خۆیەوە ئاوڕی زیاتر لە قوربانیانی ئەنفال و ھاوڵاتیانی ئەنفالکراوی کوردستان بداتەوە ، وە فشار لەسەر حکومەتی بەغداد دروستبکات تاوەکو وەك میراتگری حکومەتی بەعس قورەبووی قوربانیان و زیانلێکەوتونی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال بکاتەوە .
ئەوەشی ڕاگەیاند ھەڵەبجەش وەك ناوچەکانی دیکەی کوردستان خاوەنی زیاتر لە ١١٦٥ ئەنفالکراوە و خاوەنی زیاتر لە ١٧٢ شەھیدی ئەنفالە .
دواتر تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لەلایەن ئامادەبووانی مەراسیمەکەوە لەبەردەم پەیکەری ئەنفالدا دانرا ..
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: