هەنگوێن و زانستی کەمپۆتەر

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەنگوێن کەمپۆتەر


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە هەنگوێن جۆرێک چیپسی کەمپیوتەریان ساز کردووە کە جگە لەوەی سازیشی لەگەڵ ئاقاری دەوروبەردا زۆرە ڕێک وەکوو مێشکی مرۆڤیش کار دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەم بوونی چیپسی کەمپیوتەری لە جیهاندا بووتە هۆی ئەوەی کە توێژەران هەوڵ بدەن چیپسگەلێکی کەمپیوتەری چێ بکەن کە لەگەڵ ئاقاری دەور و بەریدا سازیاری هەبێت.

توێژەرانی زانستگای ویلایەتی واشێنگتون لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دا بۆ هاوشێوەسازی کارکردی مێشک و خەزنی زانیاری لە هەنگوێن بۆ شێوەکاری کەمپیوتەری کەڵک وەر دەگرن. ئەم ماکە سروشتییە بۆ سازکردنی بەشێک بە شێوەی ترانزیستۆر بۆ پتەوکاری و پاشەکەوتی زانیاری بەکار هێنرا.

فێنگ ژائۆ مامۆستای زانستگای واشێنگتون و هەروەها توێژەری سەرامەی ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێت: ئەم دەزگا بچووکەی کە ساز بووە لە نژیارڤانییەک زۆر ئاسایی پەیڕەویی دەکات، کارکردنی ڕێک وەکوو دەماری مێشکی مرۆڤ وایە. بە جورێک کە دەکرێت بە دانانی ملیۆنها دانە لەم جۆرە بەرهەمە لە تەنیشت یەکتردا، ڕەیکخراوەی نورومۆرفیک ڕێک وەکوو مێشکی مرۆڤ بەرهەم بێت.

لەم توێژینەوەدا لە هەنگوێنی خۆگر کەڵک وەردەگرن و پاشان لە نێوانی دوو ئێلێکترۆدی کانزایدا دایدەنێن. ئەم سیناپسە نوێیە رێک وەکوو ئەو شتەیە کە لە نێو نورۆنگەلی مرۆڤدا بوونی هەیە و زانیاریەکان لە دەمارێکەوە بۆ دەمارێکی دی، دەگواسترێتەوە. مێمریستورگەلە هەنگوێنییەکان وەکوو سیناپسە مرۆڤییەکان بە قەد تاڵێک لە مووی مرۆڤە و ئەگەری پارستنی زانیاریان هەیە.

توێژەران لەو هەوڵەدان تا لە داهاتوودا بە بچووک کردنەوەی زۆرتری ئەم لەتە(قطعە) و دانانی ملیۆنها دانە لەم دەسکەوتە لە تەنیشت یەکتردا ڕێکخراوەیەکی نورومۆفیک ساز بکەن. لە مێشکی مرۆڤدا زیاتر لە 100 میلیارد واتا نزیکەی 1000 تریلیۆن سیناپس بوونی هەیە. تاکوو ئێستا زۆرترین چیپسگەلی نورومۆفیکی چێ کراو هەڵگری 100 ملیۆن دەمار لە هەر چیپسێکدایە کە هێشتاکوو زۆری ماوە بگاتە مێشکی مرۆڤ