عەلی حاجی زەڵمی بۆ زایەڵە؛ ھەڵوێستی کورد لە عێراق لاواز و پەرتەوازەیە و جۆری پلانەکەشیان سادە و ناستراتیجیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەلی حاجی زەڵمی بزوتنەوەی ئیسلامی عێراق کورد


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی لەڕێگای زایەڵە سەنگی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق دا ڕوون کردەوە

عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، حکومەتی تەکنۆکرات بریتیە لەو حکومەتەی کە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکدێت، ئەم جۆرە حکومەتە لە دوای ساڵی ١٩٣٢ لە ئەمریکا سەری ھەڵداو کە لە پێش جەنگی جیھانی دووەمدا بوو، لەو کاتەدا کۆمەڵە قەیرانێک روویانکردە ئەمریکا کە تاکە چارەسەر بۆ ئەو قەیرانانە بەو جۆرە حکومەتە روبەڕووی بوونەوە، جۆری ئەم حکومەتە لە وڵاتێکدا سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت کە خاوەن دەستور و دامەزراوە نیشتمانیە چەسپاوەکان و سەروەری یاسا بێت.

وتیشی، سەیر لەوەدایە جەماوەری عێراقی بە تەواوی پێکھاتە ئیتنیء مەزھەبیەکانییەو لە مشتومری پێکھێنانی حکومەتدا غیابی ھەیە و زۆربە نالۆژیکی مامەڵە لەگەڵ واقیعی بارودخۆخەکەدا دەکەن. بە درێژایی مێژووی ھاوچەرخی مرۆڤایەتی و مێژووی ھەڵبژاردنەکان لەدوای جەنگی جیھانی دووەمدا میللەتێک شک نابرێت لەپاش ئەوەی کەدەنگیان دابێت ئیتر لەئاستی ئەنجامدا قورەمابوبن ونەیانپەرژابێتە سەر پرسەکانی دوای ھەڵبژاردن. کەس نازانێت میللەتێکی خاوەن حەزاری و  بەھێز لە فەلسەفەی ژیاری مرۆڤایەتیدا بۆ ھێندە کەنەفتە لەبەرامبەر نەخشی روداوەکانی ئایندەدا. ئەم خەوتنە لەئاستی واقیعی سیاسەتدا بۆ عێراقییەکانی گرتووەتەوە. ئەم مێشک داشۆرینە لەئاستی سەردەمدا  چ نەخشەو مەکرێکی نێودەوڵتی لەپشتەوەیە ھەمو پێوەرە ئیکیۆنۆمیکی و  سیاسییەکان دەزانن کە ئێراق لەچ خەزێنەیەکی زێرو نەوت و  داھاتدایە .

ڕونیشیکردەوە،  بەپێی نوێترین زانیاری سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی ئەھرامی میسری ئەوە سەلماوە کە لایەنەسیاسیەکان گەمە بەعەقڵی ئێراقییەکان و  قوتی خەڵک دەکەن و بەبەرنامە نایانەوێ حکومەت دابمەزرێت.ئەوان لەبەرژەوەندیاندایەحکومەت غیابی ھەبێت و  چەتری لێپرسینەوە لەو دنیاجەنجاڵەی گەندەڵی دزی و راوو رووتدا نەبینن. ھەموو سیاسییەکان بە کوردو شیعەو سونییەوە لەبەھێزترین رێکەوتنی ستراتیژیدا دەژین بۆ رووتانەوەی ئەو داھاتە زەبەلاحەی کە سروشتییەن لەخاکی ئێراقداھەڵتۆقیوە. ئەگینا بون و نەبونی کورد لە بەغدا ھیچ لەمەسەلەکەناگۆرێت، ئەوان  خاس دەزانن چەند تۆکمەن لەگەڵ یەکتریدا . ھەر بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەوە سەلماوە کە ئاڵۆزی رەوشی ئێراقء نەبوونی حکومەت ھیچ پەیوەندی بە پێکھاتەی ئیتنیء مەزھەبیەوە نییە. بەڵکو ھۆکارێکی ئابووری لەپشت روداوەکانەوەیە. ھۆکارێک کە بەرژەوەندی دروستنەبوونی حکومەتەکە لە نەبوونی لێپرسینەوەو چاوساغی حکومەتدایە . بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە ئەمرۆ میللەت چاوەرێی ھیچ ئەنجامێک ناکات و  بچوکترین دەنگی نارەزایی لەمەر ئەو رەوشەدا بوونی نییە.

ئەوسەرکردەیە باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە ھەڵوێستی کورد ئەوەتا دەبینین کە کورد بە گشتی ھەڵوێستیان چەند لاوازەو چەند پەرتەوازەیە جۆری پلانەکەشیان چەند سادەو ناستراتیجیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، چونکە ھەموو مەرجەکانیان ھەر باسە لە پۆست و پارەو لە دەرەوەی ئەوە پێشنیارێکی تریان نییە، لەکاتێکدا کەحکومەتی عێراقیش ھەست بە ئەم ھەڵوێستە لاوازەیان دەکات، زیاتر ھەوڵی پەراوێزخستنیان دەدات .

کامەران کەریم