گفتوگۆی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل هەنیە؛ جەخت لەسەر مەزنایەتی ڕاپەڕینی فەلەستین

(0) / / ایران / زایەڵە فەڵەستین قودس حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای پێوەندییەکی تەلەفوونیەوە لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای بە توندی ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی لاوازتر لەوەیە بتوانێت بەرگەی خۆڕاگری و ڕاپەڕینی خەڵکی فەڵەستین بگرێت.

ڕاشیگەیاند ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا ڕوو دەدات نیشانەی زیندوویی و بەهێزیی خۆڕاگری خەڵکی قارەمان و بوێری فەلەستین و لاوازبوونی زایۆنییەکانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند خۆڕاگری لە فەلەستین لە باشترین دۆخیەتی و ڕژێمی زایۆنی لە لاوازترین پێگەی دایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پاڵپشتی وڵاتەکەی لە پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی فەلەستینی بە پایتەختی قودسی پیرۆز دووپات کردەوە.