حکومەتی هەرێمی کوردستان: دابەشکردنی بەنزین 690 دیناری بەردەوامە

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە بەنزین هەرێم


Apr 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری ڕاگەیاند:

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی 690 دینار لە رێکەوتی 28ی ئابی 2021 تاوەکو 6ی نیسانی 2022 بڕی 117 ملیۆن و 974 هەزار و 529 لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە. 

- پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: 50.404.375 لیتر 

- پارێزگای ھەولێر: 41.721.407 لیتر 

- پارێزگای دھۆک: 25.848.748 لیتر