هێرشی بەرفراوانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
(0) /
سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی رابردووی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئامانجەکانیان پێکاوە.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ ئاگاداربوون لەو هێرشانەی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ھێزەکانی ئاسمانی کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانەی سەردانەکەدا ڕایگەیاند، "بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەلەکەمان و ھێزە ئەمنییەکانمان، هەرەوەها پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان، سوپای تورکیا لەم شەوە بەدواوە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) دەستپێکردووە."

تێبينيێك بنێرە: