سەفین دزەیی: ئه‌گه‌ر بڕیار هه‌بێت بۆ هه‌نارده‌ كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان، ئەوا به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت

(0) / / کردستان / زایلە سەفین دزەیی گزا تورکیا هەرێم


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە ناوەڕۆک و ئامانجی سەردانی سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی دەکات بۆ تورکیا و دەڵێت، لە داهاتوودا ئه‌گه‌ر بڕیار هه‌بێت بۆ هه‌نارده‌ كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان، ئەوا به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت.  

بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 18-3-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر بۆ دابینکردنی گاز، ڕاسته‌ ئه‌و به‌شه‌ گازه‌ سروشتیه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ به‌شێكی كه‌م نییه‌ و زۆره‌، بەڵام له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره‌ به ‌گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندایه‌ به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت، چونكه لە‌ 50% ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌یه‌ پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی کار بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چتر سوته‌مه‌نی وه‌كو گازوایل به‌كارنه‌یه‌ت كه‌ تێچوونی یه‌كجار زۆره‌."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق پێویستیان هه‌بێت و داواكار بن ده‌كرێت به‌شێك له‌وه‌ش بۆ عێراق بێت، پاشان له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ بچێت بێگومان له‌وانه‌یه،‌ به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه‌ زوو بێت."  

هاوکات سەفین دزەی باسی لەوەکردووە، " لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بێت به‌هه‌نارده‌ كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت، بێگومان كه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ ئه‌وكاته‌ پێویستی به‌دانوستانی زیاتر ده‌بێت. “ 

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ تورکیا، دزەی ئاماژەی بەوەکرد، "له‌ڕاستیدا سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ئاستێكدا بۆ توركیا شتێكی تازه‌ و نامۆ نییه‌، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بانگهێشت كرابوو له‌ ئه‌سته‌مبوڵ، دیداره‌كه‌ش دیدارێكی ورد بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌نوكه‌یی گفتوگۆ كران." 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ زیاتر به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانە كه‌ هاتوونه‌ته‌پێش، چ له‌بواری ئابوری بێت یان وزه‌ بێت، هه‌روه‌ها له ‌بواری سیاسی به‌تایبه‌تیش ئه‌مڕۆ عێراق كه‌ له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ دوچاری چه‌ند چه‌قبه‌ستوویی بووه‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌ت و زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێهاتووه‌، هه‌تا ئێستا بارودۆخه‌كه‌ یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی بابه‌ت بوون كه‌ به‌ڕاستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕای له‌سه‌ركرا، بێگومان په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دوولایه‌نه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیا، به ‌تایبه‌تی له‌بواری ئابوری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بواری تریش."