پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە : بێدەنگی لە بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا شەرمەزاریە

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید تورکیا قەندیل شەڕ


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

د بڕیار ڕەشید  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بێ دەنگی بەرامبەر بۆردومان و لەشکرکێشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچـە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، خاڵێکی تری شارمەزارییە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم. پێویسـتە تەواوی لایەنـە سیاسیەکانی عێڕاق هەڵوێستی خێرا وجدی و بێ سازشیان هەبێت لەسەر ئەم پرسـە.

وتیشی، هەموومان گوێ بیستی وتەکانی وەزیری بەرگری تورکیا بووین کە دەڵێت (بەهاوکاریی کاریگەری هاوبەشەکانمان لە کوردستان کردەوە سەربازییەکەمان سەرکەووتووبوو.)

ڕونیشیکردەوە، هەمووان دەزانن ئەو هاوبەشانەی وەزیرەکەی تورکیا مەبەستێتی هەر ئەوانەن کە لە بەغداد لە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان شەڕی پۆسـت دەکەن و لە کوردستانیش هاوکاری وڵاتانی دراوسێ دەکـەن بۆ بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و لەناوبردنی نیشتیمان و بەئامانج گرتنی‌ خەڵکی سڤیل و جێبەجێکردنی ئەجێندایی وڵاتان.

کامەران کەریم