دو تۆمه‌تبار له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار سلێمانی


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌وتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك‌ و قه‌زای‌ سۆران داواكراو بون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دو نوسراوی‌ دادگای‌ قه‌زای‌ سۆران‌ و دادگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ كه‌ گومان ده‌كرا دو تۆمه‌تباری‌ داواكراو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 446 و 440 له‌یاسای‌ سزادان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ به‌ره‌و شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ڵاتبن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.

راشیگه‌یاندوه‌، سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ه، ق، ع) له‌دایكبوی‌ 1961 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ سۆرانه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 داواكراو بوه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ، أ، أ) له‌دایكبوی‌ 1985 كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 440 داواكراو بوه‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای‌ ته‌واوبونی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌ركوك و قه‌زای سۆران ده‌كرێنه‌وه‌.