وەزارەتى دەرەوەى عێراق بەتوندى ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا دەکات
/
عراق
/
زایلە
زایەڵە
تورکیا
عێراق
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە، بەتوندى ئیدانەى دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، ئەو هێرشانەى دەکرێت، پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقە، دەڵێت" بەتوندى ئەو هێرشانەى سنورى ناوچەى زاب و ئاڤاشین و باسیان و لەباکورى عێراق ئیدانە دەکەین"
راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوە جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، هێرشەکە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات پێچەوانەى نیەت باشى دراوسێیەتیە، کە حەختى لەسەر هێرشى هاوبەش دەکاتەوە بۆ خزمەتى هەردوولا ئەوەش دەڵێت: نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەبانى یەکلایکردنەوەى کێشەکان".
تێبينيێك بنێرە: