مەترسی قەڵەوی دایکانی دووگیان
/
هەمە ڕەنگ
/
زایەڵە
دایکانی دووگیان
قەڵەوی
لە نوێترین لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ توێژەران دەرکەوت قەڵەوی دایکانی دووگیان دەبێتە هۆی پێکهاتنی جورێک لە نەخۆشی کە جگە لە خۆیان، منداڵەکانیشیان تووشی دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاکامی لێکۆڵینەوەیەک ئەوەمان بۆ دەردەخات کە قەڵەوی دەتوانێت لە گەڵ نەخۆشی ئاسم(نەخۆشی تەنگی نەفەس و هەناسەسواری)دا پەیوەندی ڕاستە و خۆی هەبێت، دراوەی توێژینەوە ئەوەمان پێ دەڵێت منداڵانی دایکانێ کە کێشی جەستەیان زیادە زۆرتر لەوانی دیکە لەو مەترسییەدان کە تووشی ئەو جورە نەخۆشییە ببن.
تەشەنەی ئەم نەخۆشییە لە دەیەی 1970ی زایینیدا بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش
پەرەی سەندەوە و لەساڵی 2011ی زایینیدا، 235_300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و نزیکەی 250 هەزار کەسیش گیانیان لەدەست دا.
بە وتەی توێژەرانی ژاپۆنی، ئەو ئافرەتانەی کە پێش لە دووگیان بوون کێشی جەستەیان زۆرە، زۆرتر تووشی نەخۆشی ئاسم دەبن. کارناسان لەو باوڕەدان هورمونێک بە نێوی"لپتین" مومکینە تاوانباری تووش بوونی خەڵک بەم جورە نەخۆشینە بێت. لپتین هورمونێکە کە ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی هەیە لە میتابولیسم(سووت و ساز)ی وزە، بەرەوەری و چڕوپڕی ئێشقان و هەروەها هەڵوەژێری کۆتەری ڕێگە هەواییەکاندا.
بە پێی دۆزراوە نوێیەکان، دایکانێ کە پێش لە دووگیانی قەڵەو بوون لە سەد بیست و هەشتی منداڵەکانیان ئەگەری تووش بوون بە ئاسمیان هەیە. لە هەڵسەنگاندنێکدا لە نێوان ژنانی دووگیانی قەڵەو و غەیر قەڵەو ئەوە دەرکەوتووە کە هەڤدە لە سەدی ژنانی دووگیانی قەڵەو زۆرتر لەو مەترسییەدان کە تووشی ئاسم ببن.
توێژەری گەورەی ئەم لێکۆڵینەوەو گوتی:" ئەم دوزراوە زۆر گرینگە. لەبەر ئەوەی ئاسم نەخۆشییەکی هەتاهەتاییە کە ژیانی ئاسایی ڕۆژانە تێک ئەدات" لە نێوان منداڵانی بریتانیا ئاسم داکەوتووتین نەخۆشی درێژخایانە کە لە هەر یازدە لاو یەک لاو تووشی بووە.
تێبينيێك بنێرە: