وادەی پێدانی شایستەداراییەكانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شایستەداراییەکان جووتیاران کوردستان


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆژە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی و لە بڕگەی پێدانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیاران جێگیركرا و پێدەچێت دوای جەژن پەسەند بكرێت و بكەوێتە وباری جێبەجێكردنەوە.

رێبوار ئەورەحمان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی: لە پرۆژە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی و لە بڕگەی پێدانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیاران، پێداگربووین لەسەر ئەوەی کە دەبێ ناوی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیشی بەدەق تێدا بنووسرێت تا بە گرەنتیەوە شایستە داراییەکانی رابردوویان وەربگرنەوە، لە پرۆژەکەدا بە دەق نووسرا (دفع مستحقات الفلاحين بضمنها اقليم كردستان.)

لەبارەی وادەی پێدانی شایستە دارایی جوتیارانەوە دەڵێت: پاش پەسەندکردنی ئەم پرۆژە یاسایە، کە پێدەچێ دوای جەژن دەنگی لەسەر بدرێت، راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو جوتیارانی هەرێم دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرنەوە.