شاخەوانە کرماشانییەکەی هیمالایا بەرەو ماکالۆ بەڕێکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان کرماشان


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕەزا شەهلایی ئەو شاخەوانە کرماشانییەی بە سەر زنجیرە چیای هیمالایا سەرکەوت ڕۆژی ٨ی ئاپریلی ۲۰۲۲ بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای «ماکالۆ» فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بەرەو وڵاتی نیپال بەجێهێشت.‌  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕەزا شەهلایی وەک دووهەمین شاخەوانی ئێرانی کە بە سەر زنجیرە چیای هیمالایا سەرکەوتبێت و ئێستەش لە بەرنامەیەکی ٥٥ ڕۆژی دا دەیەوێت بە سەر چیای «ماکالۆ»ش کە بەرزییەکەی ت٨٤٦۰ مەترە سەربکەوێت. شەهلایی تاکوو ئێستا بە سەر ٥ شاخی بە بەرزی پتر لە ٨ هەزار مەتر لە جیهان دا سەرکەوتووە کە بریتین لە: «ئێوێرێست»، «کانچێن»، « چوونگا»، «ئاناپوورنا »، «کیتۆ »، «وینانگاپاربات ».                  ڕەزا شەهلایی سەبارەت بە بەرنامەی سەرکەوتنەکەی وتی: بۆ سەرکەوتن لە ماکالۆ پاش گەیشتن بە ناوچەکە هەشت ڕۆژ لە چیاکە بە پیادە دەڕۆم تاکوو بگەیەم بە کامپی سەرەکی کە لە بەرزی ٥٦۰۰ مەتری دایە.
ئەو کە لە گەڵ چەن شاخەوانیتری ناسراوی جیهانیدا بەرنامەی سەرکەوتنی ماکالۆیان ڕێکخستووە ڕایگەیاند: پاش گەیشتن بۆ کامپی سەرەکی ڕۆژێک پشوو دەدەین و بەرەو کامپی ژمارە یەک لە بەرزایی ٦٥۰۰ مەتری بە ڕێ دەکەوین، پاشان لەو لاشاییەی بە سەر چیای «ئێوێرێست»زاڵ دەبێت سەرکەوتن بەرەو دوندی چیاکە دەگرینە بەر.
 شەهلایی هەروەها وتی: لە چەن مانگ لەمەو پێش خەریکی خۆ ئامادەکردنم بۆ ئەم سەرکەوتنە و ئێستەش لە ئامادە بوونێکی تەواو دام. هیوادارم لەم بەرنامەیەدا دەرفەتی سەرکەوتن و ڕاوەستان لە سەر لووتکەی چیای «ماکالۆ» بڕەخسێت.  
  شەهلایی جیا لەوەی بە سەر چوار چیای پتر لە ٨ هەزار مەتری جیهاندا سەرکەوتووە، سەرکەوتن بە سەر چەندین چیای حەوت هەزار مەتری لە ناوچەی پامیری ڕووسیا و نیپال تۆمار کردووە.
ئەم شاخەوانە کرماشانییە لە سێهەمین فێستیڤاڵی «صعودهای برتر» وەک «شاخەوانی دەوران» ناسێنرا.   
«ماکالۆ» پێنجەمین چیای بەرزی جیهانە کە لە ۱۹ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی «ئێوێرێست»دا جێگیر بووە و و دوندێکی قووچ دێتە ئەژمار. ئەم شاخە بە هۆی زۆر بوونی هەوراز  و نشێو و لاشان و تاوێری بەرد و سەهۆل هەمیشە وەک یەکێک لە سەخت ترین شاخەکان ناوبراوە.