حەیدەر عەبادی: بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا گوماناوییە/ پێشهاتێکی مەترسیدارە
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
عەبادی
تورکیا
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە سەر هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا گوماناوییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە وتی: بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن تورکیاوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و ئێمە بەرەو ئاسۆیەکی نادیار دەبات.
ناوبراو وتی: لە بێدەنگی گوماناوی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە تووشی سەرسوڕمان بووم.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە ئەم هەڵوێستانە دەبنە هۆی ئەوەی کە سەبارەت بە بەرپرسیاریەتی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی وڵات و سەروەرییەکەی هەندێک پرسیار بێتە پێشەوە.
تێبينيێك بنێرە: