تۆمەتبارێك لەسەر ئازاردان و زیندانیکردنی هاوسەری پێشوتری دەستگیركرا
(0) /
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: