ڕۆژنامەنوسێک لە ڕێگای زایەڵە باسی  رۆژنامەنوسى ساختە دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە چۆمان عوسمان رۆژنامەنوسى ساختە


Apr 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەنوسێک  ئاشکرایدەکات،  ئەو فەوزای کە قۆناغی رۆژنامەگەری گەیاندە ئەم ڕۆژە لە کوردستان، نەبونی وشیاری بوو، لەلایەن ئەوکارە کتەرانەی هاتنە ناو میدیاوە یان میدیایان دامەزراند، وەک بەڵاو تاعون بون بەباربەسەرمیدیاوە رۆژبەڕۆژ وێرانی دەکەن.کاتێک چاو بەومیدیایانەدادەخشێنیت، لەوە تێدەگەیت،رۆژنامەنوسى ساختە و بەکرێگیراو یان کۆپى کراو، ئاڕاستەکراو چۆن و بە چ  شێوەیەک بەڵایانە کە بێبنەمابون بەرۆژنامەنوس، زیانى گەورە  بەپەیامى پیرۆزى زانستى راگەیاندن دەگەیەنن.

چۆمان عوسمان ڕۆژنامەنوس  لەوتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری   زایەڵە ڕایگەیان د، ئەو باندەى لەژێر چەتری رۆژنامەنوسدا لەناو میدیاى سێبەرو جۆرەکانی میدیاداکاردەکەن، رێک لەو باندانەى ماددەى هۆشبەر و مرۆڤ کوژەکان دەچن کە بەنەرمى بێ ئەوەى ئاگاى ئەخلاق و مرۆڤ بون لەپەروەردەى پیشەییاندا هەبێت، شەپۆلێکى مۆجۆ نا ئەخلاقى بە گەیاندنى بەناو زانیارى خەڵکى بەشمەینەتى ئەم وڵاتەدا دەکەن، ئەوە بەڵایەکى مەترسیدارى تاعون ئاسایە هەناوى میدیا و سۆشیاڵ میدیاى کوردى داگرتوە.ئەوەى مەبەستمە بیڵێم، هەناوى میدیاى کوردى پرى بوە لە مرۆڤى گەندەڵ و بێئیش، بە جۆرێک لەڕوى زانیاریەوە لە قۆناغى سەرەتاى دروست بونى رۆژنامەگەرى کوردیشدا نیە، بەجۆریک پرى بوە لە مرۆى نەخوێندەوار تەنها وەک بزنسێکى سەرشەقام و بێئیدار و بێ بەها بۆى دەروانێت،کە ئەوە مەترسییەکە زیاتر دەکات، لەوە تێ نەگات کە میدیا بەرلەوەى پیشە بێت، پەروەردە، زانست،ئەخلاق،یاسا و ئیدارەشە، مرۆڤ دەکرێت هەم خۆى و هەم خەڵکیش فێر بکات لەو پەیامە پیرۆزانە و هەم خۆشى پەروەردە بکات.

وتیشی، بەڵام سەیرە کاتێک، راگەیاندنى بەرپرسیارە بیەوێت مرۆڤ پەروەردە بکات و لە هەناوى خۆیدا بیەوێت هەنگاوێک دەست پێبکات، ئەو مرۆڤ هەزمى ئەو جۆرە پەروەردانە ناکات، چونکە پاشخانى نییە و بەو مرۆڤ دەڵێت ، ئێرە جێگاى تۆ نییە، ئەوکارەکتەرە دەکرێت بە پاڵاوان، مەترسیدارترین  قۆناغێک لە ژیانمدابینیبێتم ئەوەیە پاڵەوانە ساختەکانى ئێستا بەناوى بەزەى یان مۆدێل یان هەڵگرتنى ناوى بێبنەما بون بە کارەکتەر و مێشکى مرۆڤى ئێمە پڕدەکەن لە جوێن، لە کاتێکدا دەبێت ئەم جۆرە مرۆڤانە لە کارى میدیا دور بخرێنەوە،لەهەموى خراپترکوڕە هەژار وفەقیرن، کە دواجار هیچ پیشەو بروانامەیەک یان نەیان توانیوە بەدەستى بهێنن، یان ناتوانن خۆیان بدۆزنەوە و خۆیان پێبگەیەنن، ئەو ئینتەرنێتەى بەکارى دەهێنن دەکرێت ژیانى ئەوان بگۆڕێت.

ڕونیشیکردەوە،  دەستبردن بۆدورخستنەوەى  ئەو مرۆڤانەى گەندەڵن لەناو میدیاى کوردیدا جورئەتى دەوێت، بێگومان ئەولێشاوەش زۆرە و دەستێکى بەهێزى دەوێت، هیوادارم رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى وحکومەت و دامەزراوە گەورەکانى میدیا بەوردى دەستى بۆ بەرن.جا لێرەوە دەمەوێت لە بابەتى پێشوم دور بکەومەوە، بەڵام ناهۆشیاری ئەو کەسانە کارەساتە، بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە، سایتێک یان پەیجێک بەڕێوە دەبەن،حەتمەن ئەو لێشاوە لە بەتاڵی و ئاڵۆزییە، سۆشیال میدیای پڕکردوە لە مرۆڤی ساختە، چجای سایت میدیا و پەیجی ساختەو بێ مۆڕاڵ.لەناو سۆشیاڵ میدیا.

باسی لەوەشکرد ،  ڕۆژنامەنوسی پیشەی و خوێندەوار، بەومانایەی شارەزای کاری میدیا بێت، لەروی ئەخلاقی و پیشەی و سەرچاوەی هەواڵ،جگە لەوەش شارەزای داڕێژانی هەواڵ و یاساکانی بێت.

لەڕوی سەرچاوەی هەواڵەوە، بەدواداچونی ورد بکات و تەنهاسەرچاوەیەک وەرنەگرێت، سەرەڕای ئەمانەش پێویستە ڕۆژنامەنوس خەڵکی سیقە پێکراو بناسێت، یان هاوکارانی بۆ چونە سەرسەرچاوەی هەواڵ.ئەوەی مەترسییە، لەو قۆناغە خێراییەی هەواڵدا،کەسێک هەواڵ سازی دەکات،بێچەندوچون هەرچی لە سۆشیال میدیا دەبینیت دای دەگرێت، یان بەکۆپی کراوی هەواڵ دەبات و دای دەگرێت،بێئەوەی لەگرنگی هەواڵەکە بگات.نازانێت ئەوە بچوکردنەوەی خۆی و میدیاکەیەتی هاوکات، بەچاوی بچوک تێڕوانینی خوێنەرە.

هێمای بەوەسشکرد،  مەترسییەکی دیکە ئەوەیە، ئەو میدیایانە بۆ پێویستی دروست نەبون، بەڵکوو،تەنها لایەنەمادیەکەیەتی،چونکە هێندەی کەسێکی ئاسایی لە سۆشیال میدیا خوێنەریان نییە.هەڵەی زۆر لەتایپ وتێکست،جیانەکردنەوەی لێدو مانشێت،جارێکی دیکە بێ ئاگای وگرنگی نەدانی بەرپرسی ئەو میدیا دەردەخات،کە بەهیچ شێوەیەک ئاگای لە میدیاکەنییەنابەرپرسارییەتی لە میدیادا،مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاستی هۆشیاری تاک و ئاسایشی نەتەوەی دروست دەکات.تەنانەت لەسەرئاستی نوسین و زمانی ئاخاوتنیش لە وڵاتدا.هەرچەندە ئەو لێشاوە میدیاییە ،کە ڕۆژانە زیاد دەکەن نەک مانگانەوساڵانە،کاتین و هەندێک مرۆڤ لە برسێتی قوتاردەکەن، ئەوانەی پشتیشیان هەندێک وردە ئامانج دەپێکن،بەڵام ئەوەی گرنگە هەردوو لا لەوە تێ بگەن، لەیەک کاتدا دەتوانن میدییایەکی بەهێز و هەواڵی بە میسداقیەت و بەبەرپرسییاریەوە بە خوێنەر بگەیەنن،ئەوکات خوێنەری جدی و میدیای پرۆفیشناڵ زیاتر دروست دەبێت و میدیاکار و ڕۆژنامەنوسی بەتوانا دروست دەکات.هیوادارم، ئەو میدیاو پەیجانە، لەڕوی ئەخلاقی و سەرچاوەوە، بەخۆداچون بکەن،بۆ ئەوەی لەسەر شەخسیاتیان نەکەوێت .

کامەران کەریم