کچێکى ئاوارە لە شنگال خۆى خنکاند
(0) /
پۆلیسى زاخۆ رایگەیاند، کچێک لە کەمپى دەرکار لە شنگال کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەو کچە کە تەمەنى 20 ساڵە و ناوى (س.ص.ج) ە و دانیشتووى کەمپى دەرکارە، ئێوارەى دوێنێ بەپەت خۆى خنکاندووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەرمى ئەو کچە رەوانەى پزیشکى داد کراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە بەپێی ماددەى (408) لە یاساى سزادانى عێراقى کراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: