فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی سنووری قەزای ماوەت دەکات
/
کردستان
/
ماوت
کوردستان
زایەڵە
پەکەکە
بۆردومان
قایمقامى قەزاى ماوەت لە پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە ناوچەی (دۆڵی دوکانیان) کە بەشێکە لە شاخی گەورەی ئاسۆس و دورترین خاڵی سنوری گوندی گەڵاڵەیەو نزیکەی ( ٥ کلم) لە گوندەکەوە دوورە، بۆردومان کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کامەران حەسەن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دانیشتوانی گوندی گەڵاڵەو ئەو ھاووڵاتیانەی لەو شوێنەوە نزیکبوون بێ زیانن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێش ٢٠ ڕۆژ و لە ٢-٤-٢٠٢٢ بە ھەمان شێوە (دەشتی خەزێنە) کە تەنھا ( ٢ کلم) لە گەڵاڵەوە دورە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردمان کرا.
کامەران حەسەن دەڵێت، ئەوان نیگەرانی ئەو بۆردمانە بەردەوامانەی سنورەکەن، "خەڵکی ئێمە زەمەنێکی زۆر لە نێو جەنگ و لە سایەی بۆردمان و کاولکاریدا ژیاون و قوربانی زۆریان داوە و نایانەوێت چیتر بە نائارامی لە سایەی جەنگ و بۆردومانەکاندا بژین".
شیاوی باسە میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەڵێن، ناوچەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانکراوە.
تێبينيێك بنێرە: