کەی موچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچي نەوت داهات موچە


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ڕایگەیاند، چاوەڕێی وەزارەتی دارایین دوایین داتامان بداتێ لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەر کاتێک پارە لەبەردەست بوو درێغی ناکەین لە دابەشکردنی مووچە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژی هەینی 22ی نیسانی 2022 جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، داهاتی هەرێمی کوردستان لە سێ سەرچاوەی سەرەکی پێکدێت داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ نانەوتی و 200 ملیار دینارەکەی عێراق.

وتیشی، کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیە بۆ مووچە بێگومان گرفتی دارایی و کۆکردنەوەی داهات هەیە بەڵام هەموو هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە ئەو بڕە پارەیەی کە دێت %88ی بۆ مووچە دابین بکرێت.

باسی لەوەشکرد، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین دوایین داتامان بداتێ لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەر کاتێک پارە لەبەردەست بوو ئێمە درێغی ناکەین لە دابەشکردنی مووچە و بە ئەرکی خۆمان دەزانین و سوپاسی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت فەرمانبەران دەکەین کە پشوودرێژن لەگەڵمان .

کامەران کەریم