کەلێنێکی گەورەی رۆژنامەگەری کوردی

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕۆژنامەگەری کوردی سلار مەحمود ژینۆساید کوردستان


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سالار مەحمود بۆ زایەڵە باسی کەلێنێکی گەورەی رۆژنامەگەری کوردی دەکات.

سالار مەحمود شارەزای سیاسی  لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا دەمەوێ ئەو راستیە بخەمە بەردەم رۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی میدیا و رای گشتی کوردستان کە لایەنێکی گرنگی ئێستا و مێژووی کورد فەرامۆش کراوە، ئەویش ئاوڕدانەوەی جدیە لە جینۆسایدی گەلی کوردو لێکەوتەو بەرپرسیارێتی میدیای بەرامبەر ئەو تاوانە نێودەوڵەتی و مەترسیدارانەی رووبەڕووی گەلی کورد بۆتەوە.

وتیشی،  ئەم کەلێنە بە تەواوی ھەست پێ دەکرێت. نە بە زمانی کوردی نە بەزمانە جیھانیەکان کە بەشێک لە سایت و کەناڵەکان بەشی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکیان ھەیە.

داوا لە نوسەران و رۆژنامەنوسان دەکەم بایەخی زیاتر بە جینۆسایدی کورد و تراژیدیای گەلەکەمان بدەن بە نوسین بەزمانە جیاجیاکان ودیکۆمێنتکردن و گەیاندنی بە رای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە.

ڕونیشیکردەوە، ئەرکە لەکەناڵەکانی راگەیاندن  بایەخ بە پرسی ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و جینۆسایدەکانی کوردستان بدەن. ھونەرمەندان فیلمی لەسەر بکەن. ناوەندەکانی زانکۆو پەیمانگاکان توێژینەوەی لەسەر بکەن.

بەمەبەستی ھاندان پیرۆزبایی لەو نوسەر و خاوەن قەڵەمانە و کەناڵەکان دەکەم گەر بەڕێژەییش بێ پرسی جینۆسایدی کوردیان کردۆتە خەمی نوسین و گەیاندنی تراژیدیای گەلەکەمان بە رای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە. ھانی کەناڵە حزبی و غەیرە حزبیەکان دەدەم بەشێک لەو بۆشاییە بەرینە پڕ بکەنەوە. ئەمەبەرپرسیارێتیەکی ئەخلاقی و ئینسانیە، لەھەمان کاتدا ئەرکێکی رۆژنامەوانی و میدیاییە.

ئەرمەنەکان دوای سەد ساڵ میدیاکانیان رۆژانە دیمەنەکانی جینۆسایدی ئەرمەن پیشان دەدەنەوە وەک بەشێک لە پرۆسەی لەبیرنەکردن. زۆرێک لە میدیاکانی جیھان رۆژانە دیمەنەکانی ھۆلۆکۆست ئاوێتەی راپۆرت و وتار و نوسنەکانیان دەکەن ئەمە جگە لە بەرھەم ھێنانی فیلمی نوێ بەبەردەوامی.

لە ئەفریقاش نەک ھەر رواندیەکان زۆربەی میدیاکانی وڵاتانی ئەو قاڕەیە وەک بەشێک لە دەرس وەرگرتن باس دەکەن. لە ساڵێکا ھەموو رۆژو ھەفتەیەک بەبیری خۆیانی دەھێننەوە نەک تەنیا رۆژێکی بۆ تەرخان بکەن.گەلانی دونیا ئەو ئەرکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کۆڵ خۆیان ناکەنەوە وەک لا خۆمان و رۆژی ٤/١٤ ی ئەنفال، یا ٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی ھەڵەبجە،  یا ٤/٢٤ رۆژی بۆمبارانی قەڵادزە.کاری میدیا جگە لە پیشەیی بوون و ھەبوونی ئیتیکی رۆژنامەگەری ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی و نیشتمانیشی ھەیە.

کامەران کەریم