هەولێر وشکەساڵی ڕاگەیاند
(0) /
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی پێشتردا هەیانە، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ هیچ هێمایەكی باش نابینین و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان و بە ئەزموونی ساڵانی رابردوو و تێگەیشتنی زانستی، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت."
وتیشی، "ئامادەكاریمان كردووە و رەزامەندیی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ خەرجكردنی حەوت ملیار دینار بۆ لێدانی ژمارەیەك بیری تر، گوژمەی تریشمان بۆ تەرخان دەكرێت بۆ گرفتی تەكنیكی بیرەكان و بڕیاری راستەوخۆ دەدرێت لەوبارەیەوە."
باسی لەوەش كرد، ئەوەی ئێستا ڕێكارە بۆ دەربازبوون لەمساڵ و بۆ ساڵانی داهاتوو، پلانی درێژخایەن هەیە وەك دروستكردنی بەنداو بۆ چارەسەری كەمئاوی.
ئێستا لە سنووری هەولێردا دەست كراوە بە لێدانی 138 بیری ئاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی، سەرجەم فەرمانگەكانی ئاو بەخێرایی سەرقاڵی ئامادەكاری و كاركردنن.
تێبينيێك بنێرە: