بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەک لەبارەی پشو و راگرتنی دهوامهوه دەخاتە ڕوو
/
کردستان
/
زایەڵە
پشوو
هەرێمی کوردستان
قوتابخانە
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەم هەفتەیە دەوام لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەرده تاوەکوو 28ی مانگ ئاسایی دەبێ، دواتر پشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەست پێ دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان سیوەیلی، ئاماژەی بەوەش دا، بازنەی یەکەم، پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ڕۆژانی 26 و 27 و 28ی نیسان وانە ناخوێنن وهەڵسەنگەندنیان بۆ دەکرێ و دەگەڕێنەوە ماڵەوە .
گوتیشی، ئەو بازنەیە لەبڕی تاقیکردنەوە، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ، ئەو کات ئەوان دەوامیان تەواو دەبێ، بەڵام بەگشتی لەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشووێک نییە .
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا پۆلی نۆی بنەڕەتی لە تاقیکردنەوەدایە، گوتیشی "پۆلی نۆ وانە ناخوێنن، تەنیا تاقیکردنەوە دەکەن .
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکراشی کرد، بەپێی ئەو خشتانەی دیار کراون، ڕاستەوخۆ دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، لە 8ی 5 تاقیکردنەوەکان بەڕێوە دەچن و لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیش 10ی 5 تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: