بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت
(0) /
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە ئەمڕۆوە کاریگەرییەکانی باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دووسبەی بارانی بەخوڕ دەبارێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی شێداری دەریای سوور ئێستا ھەورە بروسکەیەکی زۆر و بارانی بەخوڕ ناوچە ھاوسنوریەکانی باکوری سعودیە و باشوری عێراقی گرتووەتەوە کە ئەمەش سەرەتای داغڵبوونی کاریگەریەکانیەتی بۆ ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکشەمە ٢٤-٤-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەھەندێک کاتیشدا بەتایبەت کاتی شەو لە ناوچەی جیاجیای سنوری گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دووشەمە ٢٥-٤-٢٠٢٢ کاریگەری زیاد دەبێت و تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە لەناوچەکەدا دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: