هێرشی موشەکی بۆ سەر سەربازگەی زێلکانى تورکیا

(0) / / عراق / زایەڵە زیلکان تورکیا موشەک هێرش باشیک


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە شەش موشەک هێرش کرایە سەر سەربازگەی زێلکانى تورکیا

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە نەینەوا هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەی زێلکانى تورکیا.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە شەش موشەک هێرش کرایە سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ لە موشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتنە خوارەوە کە لە دووڕییانی عومەرقاپچی سەر بە ناحیەی باشیک ئاراستە کرابوون.

 هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە