گوندنشینانی زەنگاباد بۆ چارەسەری گرفتی کەم ئاوی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
/
کردستان
/
زایەڵە
کەمئاوی
گەرمیان
زەنگاباد
ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە گوندنشینانی ناوچەی زەنگاباد بۆ گەیاندنی داواکاری و گرفتەکانیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاو ناحیەکان و بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبوەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەکۆبونەوەکەدا، گوندنشینان داوایانکرد گرفتی کەم ئاویان بۆچارەسەر بکرێت، بەجۆرێک ئاوی پێویست بۆ ئاژەڵ و باخ و زەوییە کشتوکاڵیەکانیان دابین بکرێت.
لای خۆیەوە جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی وشکەساڵی و کەم بونەوەی ئاو، کێشە و گرفت بۆ ئاوی گوندەکانمان دروست بووە، بەتایبەت ئەوە دوو ساڵە لەسەر یەک لە گەرمیان ووشکەساڵیە ئەمەش گرفتەکانی کەمئاوی گەورەتر کردووە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیشی کردەوە، بۆ بەرەنگاربوونەی ووشکەساڵی داواکاریمان ئاراستەی سەروی خۆمان کردووە و بەپێی پلانەکان و بە هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ گوندەکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: