ئاشکرابوونی دیداری حەلبوسی لەگەڵ موسادی ئیسرائیل لە ئیمارات

(0) / / عراق / زایەڵە ئیسرائیل موساد حەلبوسی


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

شارەزا و چاودێرێکی بواری ئەمنی، وردەکاریی دیدار محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە کە مەعلومە، سەباح عەگیلی شارەزای کاروباری ئەمنی، ڕایگەیاند محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلمانی عێراق لە ئیمارات لەگەڵ شاندێکی موساد دیدار و گفتوگۆی کردووە و لەم دیدارەدا محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی ئامادەبووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە حەلبووسی لەم دیدارەدا زانیاری گرینگ و نهێنی ڕادەستی موساد کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەش کە پێوەندییەکانی حەلبووسی و موسادی ئیسرائیل ئیدی لە کەس شاراوە نییە و ئاشکرا بووە، وتی: حەلبوسی بەردی بناغەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلی داناوە، ئەو ڕاسپاردەی کە بە هاوبەشیی بنەماڵەی بارزانی جێبەجێ دەکرێت.