دابان محەمەد بۆ زایەڵە: داھاتی نەوتی ھەرێم ٩ ملیار دۆلارە و تەنیا ٤ ملیار دۆلاری بۆ ماوەتەوە
/
گفتگو
/
زایەڵە
دابان محەمەد
نەوت
داهات
دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، عێراق ڕۆژانە زیاتر لە ٤.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، داھاتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیکەی ٩ ملیار دۆلار بوە، ھەرێمی کوردستان ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بەم پێیە، عیراق ١٠ ھێندەی ھەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت .
وتیشی، داھاتی نەوتی ھەرێم ٩ ملیار دۆلارە و تەنیا ٤ ملیار دۆلاری بۆ ماوەتەوە، خۆ ئەگەر نەوتی عێراق بەدەست ھەرێمە بایە و بەم تاڵانیە بیانفرۆشتبا، ئەوا عێراق بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢١ تەنیا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ دەمایەوە بە واتایەکی تر بودجەی ٢٠٢١ ی عێراق ١٢٩ ملیار بو و لە ٪٢٨ کورتھێنانی ھەبوو، بەم پێوەرە عێراق ٦٠ ترلیۆنی لە نەوت دەست دەکەوت و ٪٥٢ کورتھێنانی دەبوو.
ڕونیشیکردەوە، ھەرێم ١٠ ترلیۆن دیناری عێراقی لە بودجەی ٢٠٢١ پێکەم بوو، کەچی ٦ ترلیۆن دیناری بۆماوەتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: