١٧١ ڕوفاتی ئەنفالکراو بەبێ پشکنین نانێردرێنەوە بۆ هەرێم

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە ئەنفال ڕوفات سۆزان مەنسور


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ١٧١ ڕوفاتی ئەنفالکراو بەبێ پشکنین نانێردرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سۆزان مەنسور کەرەم  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  ڕایگەیاند، دوابەدوای بەدواداچوونمان و ئاراستەکردنی یاداشتێک بۆ بەرێوەبەرایەتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و پزیشکی دادوەری بەغدا، سەرەنجام ئەمرۆ بڕیاردرا کە بەبێ پشکنینی DNA ١٧١ رۆفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان نەنێردرێنەوە بۆ کوردستان.

وتیشی،  لەماوەیەکی نزیکدا رێوشوێنەکانی وەرگرتنی نمونەی DNA  و رێکارە پێویستەکان تەواو دەکرێن.

کامەران کەریم