داواکاریی سێ حزب لە حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا هەڵوێست وەربگرن
/
کردستان
/
زایەڵە
تورکیا
هەرێمی کوردستان
زاپ
ئاڤاشین
حزبەکانی شیوعی، زەحمەتکێشان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دژی ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی هەرێم، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد حکومەتی هەرێمی بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکە بێدەنگ نەبێت و هەڵوێست وەربگرێت.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، حزبەکانی شیوعی، زەحمەتکێشان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە) لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا باس لەوەش دەکەن، جێگەی پرسیارە کە دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لەچەند ناوچەیەکی هەرێم، حکومەتی کوردستان بێ دەنگی هەڵبژاردوە، بۆیە داوا دەکەن حکومەت هەڵوێست و کاردانەوەی هەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکەن، داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەن بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا هەڵوێستی هەبێت و سنورێک بۆ هێرشەکان دابنێت.
هەر سێ حزبەکە داواش لە حکومەتی تورکیا دەکەن کۆتایی بە هێرشی سەربازی بۆسەر هەرێمی کوردستان بهێنێت و لەجێگەی چارەسەری سەربازی بۆ کێشەی کورد و پەکەکە، بیر لەچارەسەری ئاشتی و رێگەی گفتوگۆ بکاتەوە.
17ی نیسان سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
تێبينيێك بنێرە: