شەمخانی بۆ حەلبوسی: کاردانەوەی توندمان دەبێت لەبەرانبەر هەر هەنگاوێک دژی ئاسایشی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە شەمخانی ئێران حەلبوسی


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی کاردانەوەی توندی دەبێت بەرانبەر هەر هەنگاوێک دژی ئاسایشی.

بەپێی راپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە دیدار لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تاران وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەموو جموجوڵەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و دەستوپێوەندەکانی ئەوان لە ژێر چاودێری تەواو دایە، ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەر هەنگاوێک دژی ئاسایشی خۆی و ناوچەکە کاردانەوەی خێرا و بەبڕشتی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە سەرچاوەکان و سامانی عێراق تەنیا کاتێک دەتوانێ یارمەتیدەری گەشەسەندنی هەمە لایەنەی ئەو وڵاتە بێت کە لە ژێر کۆنتروڵی حکوومەتی ناوەندیدا بێت.

شەمخانی ئامادەیی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ بەشداریی لە پڕۆژە ئابوورییەکانی عێراقی ڕاگەیاند.