پەیامی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بۆ حەلبوسی لەمەڕ هێزەکانی دژەشۆڕش و جودایی خوازی ئێرانی لە خاکی عێراق

(0) / / ایران / زایەڵە حسێن ئە،یر عەبدوڵڵاهیان دژەشۆڕش جودایی خواز حەلبوسی


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەۆکی پەرلەمانی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت دژەشۆڕش و جودایی خوازەکان پێگەیێکی ئەمن و پارێزراویان لە عێراق، دژی ئێران هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومونی نوێنەرای عێراق، لەمەڕ هەبوون و چالاکی دژەشۆڕش و جودایی خوازەکان لە خاکی عێراق و هەڕەشەیان لەسەر ئێران هۆشداریی دا.

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئێران ئاسایشی عێراق بە هی خۆی دەزانێت و بەپێچەوانەشەوە.

ڕاشیگەیاند؛ تاران پشتگیریی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەکات و بوونی عێراقێکی بەهێز بە دەستەبەریی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە دەزانێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: دژەشۆڕش و جودایی خوازەکانی ئێرانی نابێت پێگەیێکی ئەمن و پارێزراویان لە خاکی عێراقدا دژی ئێران ببێت.