لیژنەی باڵای بینینی مانگی هەرێمی کوردستان کۆ ئەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مانگ ڕەمەزان جەژن


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە ئەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ ئەبێت و ڕۆژی دووشەممە ئەبێتە جەژن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ ئەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە ئەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ ئەبێت و ڕۆژی دووشەممە ئەبێتە جەژن.

وتیشى، تا ئێستا دیار نییە ئەم مانگە سی ڕۆژ ئەبێت یان بیست و نۆ ڕۆژ ئەبێت.

کامەران کەریم