چارەسەرکردنی کێشەی فیدەری ٦ ی گوندەکانی سنووری دەربەندیخان - شارەزوور
(0) /
ئەندازیار سمکۆ حسێن، بەڕيوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێک لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ئاگر لەبەردەم تونێلەکە کەوتەوەو زیانی زۆری گەیاند بە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و بوو بە هۆکاری لە کارخستنی ( هێڵی ٣٣ کی فی دەربەندیخان- هەلەبجەی تازە لە گەڵ هێڵی ١١ کی فی فیدرەی گوندەکان) .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سمکۆ حسێن راشیگەیاند، دوای رووداوەکە راستەوخۆ تیمەکانی چاکسازی دووی دەربەندیخان بە هە مائاهەنگی لەگەڵ کۆنترۆلی کارەبای سلێمانی توانرا کۆنترۆڵی گرفتکەبکەن.
هەروەک وتیشی، تیمی چاکسازی٢ ی دەربەندیخان بە کارکردن و رێکخستنەوەی فیدرەکان تونرا کارەبای نیشتیمانی بگەڕینەوە بۆ سەرجەم گوندەکانی سنووری دەربەندیخان- شارەزوور
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: