قایمقامیەتی قەزای کەلار ئاماده‌كاریی بۆ رۆژانی جەژن دەکات
(0) /
قایمقامیەتی قەزای کەلار ئاماده‌كاریی بۆ رۆژانی جەژن دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له بارودۆخێكی ئارام‌و بێ گرفتدا پێشوازی له رۆژانی جه‌ژن بكه‌ن. رۆژی ٢٧ی نیسان لە دیوانی قایمقامیەت شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بەمەبەستی دانانی پلان و بەرنامە بۆ رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:-
--له رووی ئه‌منیه‌وه تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیان‌و ماڵی هاوڵاتیان‌و هه‌روه‌ها تیمه‌كانی هاتووچۆش به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵدا ده‌بن بۆ رێكخستنی شه‌قام‌و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان‌و رێگری كردن له رووداوی نه‌خوازراو.
--پۆلیسی چالاکییە مەندییەکان ئەرکی پاراستنی پارکەکان شاری کەلار لە ئەستۆ دەگرن و پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار لە رۆژانی جەژن دا لە ئەرک دا دەبن.
--تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار لە پێناو کونترۆڵکردنی هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە بە بەردەوامی لە ئامادەباشیدا دەبن.
--نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شەهید هەژارو شێرەی نەقیب و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەردەوام لە ئامادەباشی و لە پێشوازی هاوڵاتیاندان و ئێشکگریان دەبیت.
تیمەکانی شارەوانی کەلار و ئاو و کارەبای کەلار ئامادەکاری تەواو دەکەن لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بە هاوڵاتیان.
--پۆلیسی شارەوانیەکان بە مەبەستی رێگری لە زیادەڕەوی سەر زەوی شارەوانی و لیژنەی امنی بە مەبەستی رێگری لە زیادەڕەوی سەر زەوی کشتوکاڵی لە ئەرک دا دەبن
--بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری گەرمیان ئامادەکاری خۆیان دەکەن و تیمی تایبەتیان لە رۆژانی جەژن دا دەبێت.
--لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار لە رۆژانی جەژن دا بە مەبەستی رێگری لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو لە ئەرک دا دەبن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: