ئایەتوڵڵا خامنەیی: ڕێککەوتنی سەدە و سازان لەگەڵ ئیسرائیل باتڵن

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێران قودس فەڵەستین ئیسرائیل سەدە


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەوەی کە لە ساڵانی دواییدا لە فەڵەستین ڕوویان دا، مۆرکی باتڵ بوونی دا لە سەر پلانەکانی سازان لەگەڵ نەیاری زایۆنی .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی جیهانی قودسدا وتارێکی پێشکەش  و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی سەدە و سازان لەگەڵ ئیسرائیل باتڵن.

ڕاشیگەیاند کە ئامانجەکانی فەڵەستین و ئازادی قودس نێزیکە بێنە دی .

 ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە تا ئەوە کاتەی کە ڕژێمی داگیرکەر و تاوانباری زایۆنی دەسەڵاتی بە سەر قودسەوە هەیە، هەموو ڕۆژەکانی ساڵ دەبێ ڕۆژی قودس بن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە لە مەیدانی سیاسیدا، گرینگ ترین پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی، واتا ئەمریکا تووشی شکستی یەک لە دوای یەک هاتووە؛ شکست لە ئەفغانستان، شکست لە سیاسەتی ئەوپەڕێ گوشار لەسەر ئێران، شکست لە بەرانبەر وڵاتانی بەهێزی ئاسیا، شکست لە کۆنترۆڵی ئابووری جیهان، شکستی ناوخۆیی و لەتبوونی ناوخۆیی لە ئیدارەی ئەمریکا.