ئەرشەد ساڵحی: گەڕانەوەی کەرکووک بۆ بەر لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ رەتدەکەینەوە
(0) /
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، گەڕانەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووکی بۆ بەر لە رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، رەتکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئانادۆڵۆ، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئەرشەد ساڵحی گەڕانەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووکی بۆ بەر لە رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، رەتکردەوە.
ئەرشەد ساڵحی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەبەردەم کۆبوونەوەیەکی جەماوەری تورکمانی لە کەرکووک ئەنجامیدا گوتی: "گەڕانەوەی کەرکووک بۆ بەر لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ رەتدەکەینەوە".
ساڵحی داوای لە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی تورکمان کرد پێکەوە لەژێر چەتری بەرەی تورکمانی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی داھاتوو لە عێراق، بکەن.
ئەرشەد ساڵحی گوتیشی: "بەرەی تورکمانی بەرپرسیار نییە لە ھیچ لیستێکی دیکەی تورکمانی کە نوێنەرایەتی گەلی تورکمان بکات".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی باسی لەوەشکرد، چەکدارانی داعش و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ھەوڵدەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە بەرەی تورکمانی لە کەرکووک.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: