لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لە دەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان هاتوچۆ


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،  ڕۆژی هەینی ڕووداوێکی وەرگەڕان لە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی( ئاوە خێری) ڕویدا .

لە ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری( مارسیدس تایبەت )وەرگەڕا ، لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێرو سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا ، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە .

کامەران کەریم