"ئیكسۆن مۆبیل" بە هۆکاری كێشەی یاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم، كوردستانی جێهێشت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئیكسۆن مۆبیل نەوت هەرێم، كوردستان


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

گەورە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە وەبەرهێنانی لە كێڵگەیەكی سنووری پیرمام لە هەولێر دەكرد، كۆتایی بە كارەكانی هێنا و هەرێمی كوردستانی جێهێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئەمریكی پێشتر لە هەریەك لە كێڵگەیەكی سنووری قەرەهەنجیر-ی سنووری كەركوك و پیرمام لە هەولێر دەكرد، لەماوەی ڕابردوودا كارەكانی لە كێڵگەی قەرەهەنجیر ڕاگرت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا كاركردنی لە كێڵگەی دووەم ڕاگرت.

وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی لە كوردستان بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكە بۆ هەتاهەتایە هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، دوو هۆكار لەبەردەم كشانەوەی ئیكسۆن مۆبیل-دان، یەكەمیان بێئومێدبوونی لە وەبەرهێنان لە كوردستان، دووەمیش كێشەی یاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم.