زەریف: حکوومەتی بایدن پێش لێدواندان پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت

(0) / زەریف بایدن ئەتۆمی ڕێککەوتن


Feb 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە حکومەتەکەی جۆ بایدن کرد کە لەجیاتی زۆربڵێی و لێدوانی زۆر، پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف لە توییتێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە جەختی لە سەر پێویستیی پابەندی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد.
زەریف نووسی: بەرپرسانی حکوومەتی بایدن بەردوامن لە لێداون دان لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی. لە سەر چ بنەمایێک؟ ئەمریکا لە مانگی مەی کۆتایی بە هاوبەشییەکەی هێنا، ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کرد و ئەوانەی کە پابەندی بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون، سزا دا. ئەمڕۆش ئەمریکا ڕێک هەمان هەڵوێستی هەیە. پێش زۆربڵێی، پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بن.
کۆتایی/.