ناتەواوی کارکردی خانەکانی لەش بە هۆی نانو پلاستیکەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ خانەی لەش پلاستیک


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

لێکۆڵێنەوەیەکی نوێ ئەوەمان پیشان ئەدات کە نانۆ پلاستیکەکان دەتوانن لە نێوان 30 تا 80 نانومەتردا دزە کەنە نێو خانەکانی لەش و کارکردی ئەوان تێک بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لێکۆڵینەوەیەک نوێ بە ڕێبەرایەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیی و فەنیاری ئەمریکا(NIST) پیشان ئەدات کە پیاڵەی قاوەی یەکجارە کە بە پلی ئتیلین و بە تۆکمەیی کەم(LDPE) داپۆشراوە، دەتوانێت ملیۆن ملیۆن نانوزەڕاتی پلاستیکی دەرباز بکات.
ئەگەرچی کاریگەری ئەم جورە زەڕاتە لەسەر گیانلەبەران، هێشتاکوو بەتەواوی دەرنەکەوتووە، بەڵام بە پێی بڕوای لێزانان دەبێ خەڵک لەمەڕ هەبوونی ئەم مەترسییە ئاگادار ببنەوە، چونکۆ پەیتا پەیتا خۆ خستنە بەر مەترسی ئەم ماکە پیسکەرە لە ماوەیەکی درێژخایاندا کاریگەری خراپی لەسەر تەندورستی مرۆڤ هەیە. لێزانان تا ئێستا ئەژمارێکی  ڕادەبەدەر لە زەڕەگەلی میکروسکۆپی ئەم جۆرە پلاستیکە لە نێو ئوقیانووسگەلی جیهان و هەندێ شوێنی دیکە وەکوو خوێنی مرۆڤ دوزیوەتەوە.
ئاکامی لێکۆڵینەوەی زانیاران لەسەر پیاڵەی قاوەی یەکجارەکی و دەڵقی تایبەت بە ماکی خوراکی، بارستاییەک لە ڕادەبەدەر لە نانوپلاستیک لە نێو ماکی سازێنەری ئەم پلاستیکانە پیشان ئەدات لێزانان بە هۆی بەڕێوە بردنی بەرنامەیەکی کەمپیوتەری بەهێز کە دەتوانێت ئەو زەڕاتە ئەژمار بکات، نەتەنیا  لەبواری ئەژماری ئەو زەڕاتەوەو سەرکەوتوو بوون بەڵکوو توانیان ئەنازە، واتا گەورە و بچووکی ئەو زەڕاتیشە بە دەست بهێنن.
لە چەند دەیەی ڕابردوودا، توێژەران میکروپلاستیکگەلێکی گەورەتر لە 100 نانومەتریان دۆزیوەتەوە، بەڵام لەو باوڕەدا بوون کە ئەم زەڕاتە ئەوەندە بچووک نییە کە بتوانێت بە ئاسانی دزە کاتە نێو خانەوە و کێشەی فیزیکی پێک بهێنێت. ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەو نوێیە کە لە earth.com بڵاو بووەوە ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەم زەڕاتە بە ڕاسی زۆر بچووکە و ئەمە خۆی کێشەیەکی گەورە دێنێتە ئاراوە چونکە دەتوانێت دزە کاتە نێو خانە و کارکردی ئەو خانە تێک بدات.