بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژن

(0) / زایەڵە مۆلیدەی ئەهلی جەژن


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

کارەبای گشتی  سلێمانی بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژنی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارەبای گشتی  سلێمانی   ڕایگەیاند،   ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە  بەبۆ بۆنەی پشوەکانی جەژنی رەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە  2/5/2022 تا 5/5/2022  بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 24 سەعاتی دەبێت هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کار بکەن و کارەبا بە هاوبەشان بدەن .

لەدوای پشوەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە ١٢ ی نیوەڕۆ بۆ ١ ی شەو کار بەموەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان(  ٧بۆ ٨)ی بەیانی  .

کامەران کەریم