نوسەرێک بۆ زایەڵە: نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە وایکردووە پەرلەمان نەتوانێت چاودێری داهات و خەرجییەکانی حکومەت بکات
(0) /
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نوسەر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجە بریتییە لە ستراتیژی کارکردن و دیدگای دارایی حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و بەرجەستەکردنی شەفافیەت لە خەرجی و داهاتدا، ماوەی چەندان ساڵە حکومەتی هەرێم بەبیانووی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پرۆژە یاساکەی نەناردۆتە پەرلمانی کوردستان، ئەمەش وایکردووە لەو ماوەیەدا پەرلەمان نەتوانێت بەپێی پێویست چاودێری داهات و خەرجییەکانی حکومەت بکات.
ئەو نوسەرە وتیشی، بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە، پەرلەمان دەتوانێت دیاری بكات حکومەت چەند خەرج دەكات و چەند داهاتی هەیە، سەرەڕای ئەوەی یەکسانی و دادپەروەری دەگەڕێنێتەوە بۆئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە ناوچەكانی هەرێمدا.لەماوەکانی ڕابردوودا بەچەندان هۆی جیاواز پرۆژە یاساکە نەنێردراوەتە پەرلەمان، بۆیە ئێستا نە هاوڵاتی، نە پەرلەمانتار نازانن داهات و خەرجی چەندە.
ڕونیشیکردەوە، لەدوای ساڵی 2013ەوە چەندانجار کۆبوونەوە کراوە لەپێناو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمدا بێئەنجامیش بووە، ئەمەش زۆرجار بەبیانووی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەت، بەڵام بەبڕوای ئێمە دواخستنی پرۆژە یاساکە مەبەستدارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: