چالاکوانێک بۆ زایەڵە: كە یاسای بودجە نەبوو ئیدی میزاجی ئەوانەی حكومەت بەڕێوە دەبەن دەبێتە پێوەری داهات و خەرجی

(0) / / گفتگو / زایەڵە یاسای بودجە عوسمان گوڵپی هەرێم


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە ڕاستیدا یاسای بودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان یەكێكە لە گرنگترین یاساكانی ساڵ، كە ئەركی حكومەتە ئەو یاسایە بنێرێتە پەرلەمان و ئەوانیش هەڵسەنگاندنی بۆ بكەن و پەسەندی بكەن، كە یاسای بودجە هەبوو واتە پەرلەمانی كوردستان دەزانێت چاودێری چی دەكات و چۆن دەیكات، كورتهێنان هەیە لە نێوان داهات و خەرجیدا یان نا بەهەدەردان هەیە یان ماو لە كوێدایە .

وتیشی، بەڵام كە یاسای بودجە نەبوو ئیدی میزاجی ئەوانەی حكومەت بەڕێوە دەبەن دەبێتە پێوەری داهات و خەرجی، چاودێری ڕۆڵی لاوازدەبێت و گەندەڵی و بەهەدەردان زۆر زیاد دەكات، ناداتپەروەری لە نێوان كەرتەكان و ناوچەكاندا روو دەدات و هیچ شتێك بە پێی پلان ناڕوات .

ڕونیشیکردەوە،  كە بەرای من حكومەتی هەرێم هیچ كات لەگەڵ ڕۆڵی پەڕلەماندا نەبوە بۆ چاودێری و لە هیچ بوارێكیشدا بە پێی پلان كاری نەكردوە ، لێكەوتەكانی نەبوونی یاسایی بودجە ئەو هموو نادادپەروەریەیە كە لە نیوان ناوچەكاندا دروست بوە، یەكێكیتر لەلێكەوتەكانی ئەوەیە كە چاودێریكرن نزیكدەبێتەوە لە سفر و بەهەدەردان زیاد دەكات، كەس نازانێ كورتهێنان چەندە و بۆچی، چۆن پارە بۆ پرۆژەكان و هەرتەكان دیاری دەكریت و ئەو خەمڵاندنانە تاچەند پێوەری زانستی دەیانگریتەوە و چ زیانێك لە ئابوری وڵات دەدەن و كامانەن ئەو خەریجیانەی كە لاوەكین و پێویست نین .

ئەوچالاکوانە هێمای بەوەشکرد ،  بۆیە نەبون و نەناردنی یاسایی بودجە، بەمانای ئەوە دێت كە ئەم دەسەڵاتە مەبەستیەتی كە پابەندێتی نەبێت لە داكات و خەرجیدا و ناشیەوێت پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی هەستێت و چاودێریكرن وەك پێویست بێت كە بێگومان بەبێ یاسای بودجە و حساباتی خیتامی پەرلەمان یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی لەدەست دەدات.

کامەران کەریم