ڕاگەیاندنی وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و پەیمانگەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە تاقیکردنەوە


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە خشتەیەکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 8/5/2022 دەستپێدەکات.
ئاماژەشی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی نیشتمانی پۆلی نۆیەم و تاقیکردنەوەکانی تیۆری کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان (خولی یەکەم) لە 10/5/2022 دەستپێدەکات .
کامەران کەریم